4
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د به ناوی سه‌جاد هێمه‌ت ئابادی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی مه‌شهه‌د به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌جاد هێمه‌ت ئابادی و ئه‌و شارومه‌نده‌یان پاش زه‌وتكردنی كه‌لووپه‌له‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی قه‌زوێن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی خۆشكی جه‌واد حه‌یده‌ری، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خۆشكهزاكهیان داوه، به‌ڵام خه‌ڵك له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان كۆبوونه‌ته‌وه و ڕێگه‌یان نه‌داوه ئه‌و گه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.