5
به‌دوای هاكی بانكه‌كانی كۆماری ئیسلامی، به‌رپرسانی ڕژیم پاره‌ی پێویست بۆ شاری تاران له شاری سنه دابین و بۆ بانكه‌كانی ئه‌و شاره ده‌گوازنه‌وه.
گواستنه‌وه‌ی پاره له شاری سنه بۆ تاران له حاڵێكدایه كه به‌دوای هاككردنی بانكه‌كانی سپه، میللی و پاسارگاد، هه‌روه‌ها پچڕانی ئینته‌رنێت له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران، خه‌ڵك تووشی ئاسته‌نگی جیددی بوون. ڕۆژی ڕابردوو چه‌ندین هه‌واڵ له سه‌ر ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی خه‌ڵكی تاران به پاره بۆ دابینكردنی نان و به‌نزین بڵاو كرابوو، به‌و بۆنه‌وه به‌رپرسانی ڕژیم هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له ڕێگه‌ی ناردنی پاره له شاره‌كانی دیكه بۆ تاران، پێش به ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بگرن.