5
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، چەند کاروانێکی سەربازیی سپای پاسداران لە شارەکانی تەورێز، ورمێ و میاندواو بۆ شاری بۆكان گواسترانەوە.
بهپێی زانیارییهكان، ئەم هێزانە لە بنکەی فەرماندەیی سپای پاسداران لە “تەپە ئەرکان” لە بۆكان جێگیر کراون. مەبەست لەم هەوڵەی ڕژیم ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ “جووڵەی حیزبە كوردستانییەكان ڕاگەیێندراوە“. هەروەها ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم فەرمانی چۆڵکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی مێهر لە نزیک ئەم بنکە و ماڵهكانی دهورووبهری كۆمپانیای نهوتی شاری سنهیان دەرکردووە.