پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆشدار بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ئەدەن تاكوو سه‌قامگێری ناوچه‌كه‌ تێك نه‌ده‌ن.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،  عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی له‌ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاندووه‌: “بارودۆخی نائاسایی ئێستا وا دەخوازێت حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات بۆ ڕێگری لە هەر جۆرە جموجووڵه‌یه‌كی سه‌بازی لە دوو وڵاتەوە بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان بە تەواوی جێبەجێ بکەن“. بەپێی زانیارییەكان، دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم چاودێری كه‌مپه‌كانیان چڕتر كردووه‌ تاكوو هیچ جموجۆڵه‌یه‌ك لەلایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و حیزبانه‌وه‌ دژ به‌ كۆماری ئیسلامی نه‌كرێت و بیانوو به ڕژیمی ئێران بۆ به‌ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *