4
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سپای پاسدارانی ڕژیم هێزێكی زۆری نیزامی بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی پاوه و بایه‌نگان ناردووه و له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی فه‌راجا له شه‌قام و كۆڵانه‌كان دا جێگیر كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سپای پاسداران چه‌كی قورس و نیوه‌قورسی ڕه‌وانه‌ی سنووره‌كانی پاوه كردووه و له شاره‌كانی جوانڕۆ، ڕه‌وانسه‌ر، شنۆ، پیرانشار و سه‌رده‌شت باری نائاسایی ڕاگه‌یێندراوه. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ ڕێگری كردن له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شه‌قامه‌كان دا جێگیر كراون.