٥٦ ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ و مافی ژنان داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه ڕێگه له ئێعدامی به‌ندكراوان و په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ له ئێران بگرن.
واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه وێڕای ئاماژه‌دان به دۆخی هه‌ستیاری ئێستای ئێران و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاند: ئه‌و شه‌ڕه له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسڕائیل و كۆماری ئیسلامییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به خه‌ڵكی ئێرانه‌وه نییه. له‌و باروودۆخه‌دا ده‌زگای سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی درێژه‌ی به ئێعدام و ڕفاندنی هاووڵاتیان داوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌یان كه‌س به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ئێعدام بكرێن. ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه كه له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم بێده‌نگ نه‌بێت، گیانی چالاكانی كرێكاری، سیاسی، مه‌ده‌نی و به‌ندكراوانی سیاسی له مه‌ترسی دایه.