به‌یانی هه‌ینی ٣٠ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی به‌رینی كرده سه‌ر تاران و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران و به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ندین كه‌س كوژرا و بریندار بوون، هاوكات شه‌پۆلی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی تاران بۆ شاره‌كانی دیكه درێژه‌ی هه‌یه و خه‌ڵك بۆ دابینكردنی پێداویستی تووشی كێشه بوون.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل شوێنی خۆحه‌شاردانی عه‌لی خامنه‌ییان له له‌ویزانی تاران كردووه‌ته ئامانج به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر ڕێژه‌ی زیانه‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه. هاوكات چه‌ندن ناوچه له تاران، ئیلام، كه‌ره‌ج، مه‌ریوان، خۆڕه‌م ئاباد، پاوه، كرماشان، قه‌زوێن، ته‌ورێز، ڕه‌شت، گورگان، ئیسفه‌هان، شیراز، ئه‌هه‌ر، كاشان و ئه‌سه‌دئاباد به چڕی بۆردوومان كراوه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له كوژران و برینداربوونی چه‌ندین هێزی سپای پاسداران و ئه‌رته‌ش له بۆستان ئاباد و خۆڕه‌م ئاباد ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها باڵوێزخانه‌كانی سویس و ئۆستڕاڵیا داخراون و ناوچه‌ی ئه‌تۆمی پارچین به ٤٠ مووشه‌ك كراوه‌ته ئامانج. له ناوچه‌ی پیشه‌سازی ڕه‌شت چوار ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ڕووی داوه و بنكه‌كانی سپا له شاره‌كانی مازه‌نده‌ران كراونه‌ته ئامانج. هه‌روه‌ها ساختمانی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه بۆردوومان كراوه و وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاندووه كه بنكه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌رانی فه‌راجا و به‌سیجیان له تاران ویران كردووه.