ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، سرووش یووسف زاده له شاری مهاباد، تووماج ساڵحی له دوورگه‌ی كیش و چه‌ندین هاووڵاتی دیكه له لۆڕستان و یه‌زد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی مهاباد هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سرووش یووسف زاده و ئه‌و هاووڵاتیه‌یان به توندووتیژییه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له دوورگه‌ی كیش، هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر تووماج ساڵحی و ناوبراویان به تۆمه‌تی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و دوو شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه. هه‌وره‌ها له پارێزگاكانی لۆڕستان و یه‌زد ٢٤ كه‌س به بیانووی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.