7
ده‌فته‌ری مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به لانیكه‌م هه‌زار به‌ندكراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه ئێعدام كراون.
له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا ٩٧٥ كه‌س له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له‌سێداره دراون و ئاماری ئێعدامكراوان له ساڵی ٢٠٢٥ دا به ڕێژه‌ی ١٤ له سه‌د زیادی كردووه. نادا ناشێف جێگری كۆمیسری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵكشانی ئاماری ئێعدامكراوان له ئێران هۆشداری داوه و ڕایگه‌یاندووه كه شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل ده‌رفه‌ت بۆ له‌سێداره‌دانی نهێنی به‌ندكراوان ده‌ڕه‌خسێنێت و كۆمه‌ڵگای جیهانی نابێت ڕێگه به كۆمه‌ڵكوژی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن ئه‌و ڕژیمه‌وه بدات.