گواستنه‌وه‌ی محه‌ممه‌دئه‌مین مه‌هده‌وی شایسته بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی جۆزه‌ردان، محه‌ممه‌دئه‌مین مه‌هده‌وی شایسته به‌ندكراوی سیاسی ڕاگێراو له‌ زیندانی ئێڤین كه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌ بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه‌.

محه‌ممه‌دئه‌مین مه‌هده‌وی شایسته له‌ پاییزی ساڵی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی به‌ تۆمه‌ته‌كانیبێڕێزی به‌ ئیسلاموهاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلبه‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ ناكاودا بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرا و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی هۆشداریان به‌ كۆماری ئیسلامی داوه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج كه‌شێكی پڕ له‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێیان به‌ سه‌ر به‌ندكراوان دا زاڵ كردووه‌ و به‌ندكراوانی سیاسی له‌ سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانیان بێبه‌ش كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net