6
به وته‌ی هاونیشتمانیان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له زۆربه‌ی شه‌قام و كۆڵانی شاره‌كانی كوردستان دا بڵاوه‌یان پێكراوه و كه‌شێكی پڕ له ترس و دڵه‌ڕاوكێیان به سه‌ر جه‌ماوه‌ردا سه‌پاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به دوای هێرشه به‌رینه‌كانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌موو شوێنێكیان میلیتاریزه كردووه و ماشێن و مۆبایلی خه‌ڵك ده‌پشكنن. سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ترس به سه‌ر خه‌ڵك له حاڵێكدایه كه هاونیشتمانیان له ئینته‌رنێت بێبه‌شن و نان و پێداویستیه‌كانی ژیان ده‌ست ناكه‌وێت.