ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیلی بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و ڕاپۆرتی هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین كه به‌ندكراوانی سیاسی و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی تێدا ڕاگیراون، نیگه‌رانی زۆری درووست كردووه. هێرشی به ئه‌نقه‌ست بۆ سه‌ر ئامانجه مه‌ده‌نییه‌كان به‌پێی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان قه‌ده‌غه‌یه و وه‌كوو جه‌نایه‌تی جه‌نگی هه‌ژمار ده‌كرێت. ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ده‌كات، هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكات و ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له ژێر مه‌ترسی هێرش دان بۆ شوێنی ئه‌من بگوازێته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه دا، ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه ڕه‌خنه‌ی توندی له ئیسڕائیل گرت و وتی: شارومه‌ندانی فه‌ڕانسه‌وی له زیندانی ئێڤین دا زیندانی كراون و ئیسڕائیل گیانی سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریسی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.