4
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، سیرووس مه‌ولوودی به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی مهاباد به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی له زیندانی عادل ئابادی شیراز ئازاد كرا.
مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٠، سیرووس مه‌ولوودی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه به شه‌ش ساڵ زیندان، دوو ساڵ دوورخرانه‌وه له زێدی خۆی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات مه‌حكووم كرا. ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه پاش تێپه‌ڕكردنی پێنج ساڵ له ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی له زیندانی عادل ئابادی شیراز ئازاد كرا.