له ڕۆژانی ڕابردوودا، كیانووش چراغی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناوی ئه‌كره‌م سه‌بزی له شارستانی دێهلۆڕان، بێهرووز یه‌زدانپه‌ناه و ئه‌نوه‌ر بایه‌زیدی له شاری بۆكان و عومه‌ر محه‌ممه‌دی له شاری شنۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ٣ی پووشپه‌ڕ، كیانووش چراغی و ئه‌كره‌م سه‌بزی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كران. مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، حوكمی زیندانی ئه‌و چالاكه سیاسییه له ته‌عزیرییه‌وه بۆ ته‌علیقی گوڕدرا و هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی به ناوی ئه‌كره‌م سه‌بزی كه به جه‌ریمه‌ی ماڵی سزا درابوو له زیندان ئازاد كران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی ٢٩ی جۆزه‌ردان، بێهرووز یه‌زدانپه‌ناه و ئه‌نوه‌ر بایه‌زیدی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، عومه‌ر محه‌ممه‌دی شاعیر و نووسه‌ری خه‌ڵكی شنۆ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.