به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، پاش هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، موسته‌فا مێهرئایین مامۆستای زانكۆی به‌ندكراو له به‌ندی ٢٠٩ بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ڕۆژی ٢٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، موسته‌فا مێهرئایین به بیانووی ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و كۆمه‌ڵناسه پێشتر له دوو نامه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌دا ڕوو له خامنه‌یی و به‌رپرسانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕێبه‌ر و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكوومه‌ت ببوو. پاش هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، موسته‌فا مێهرئایین هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له به‌ندكراوانی به‌ندی ٢٠٩ بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.