پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمی ده‌ ساڵ زیندانی عه‌باس دریس له‌ دیوانی باڵای وڵات

فریشته تابانیان پارێزه‌ری عه‌باس دریس ڕایگه‌یاند: حوكمی ده‌ ساڵ زیندانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌.

فریشته تابانیان له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا وتی: حوكمی ده‌ ساڵ زیندانی عه‌باس دریس بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكام نێردراوه‌ به‌ڵام داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ حوكمی موحاره‌به‌ و سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ هێشتا له‌ ژێر به‌ڕڕه‌سی دایه‌ و وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ عه‌باس دریس له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ به‌نده‌ر ماهشه‌هره‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی موحاره‌به‌ و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستی مه‌ئموورێكی ڕژیم زیندانی كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net