سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر حسێن واحدی و كورۆش جه‌لیل له‌ بۆجنۆرد و یاسووج

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌ سه‌ر حسێن واحدی چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بۆجنۆرد و كورۆش جه‌لیل چالاكی مه‌دنی خه‌ڵكی یاسووج دا سه‌پاندووه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، حسێن واحدی له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی بۆجنۆرد، به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌. ناوبراو له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به‌ تۆمه‌تیبڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژبه‌ نیزامبه‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقیش سزا دراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كورۆش جه‌لیل چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی یاسووج له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانیچالاكی ته‌بلیغی دژ به‌ نیزاموبێڕێزی به‌ ڕێبه‌ریبه‌ دوو ساڵ و یه‌ك مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net