5
به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی پوویان نه‌خی ئیلام بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی چه‌ند مانگه خاوه‌نكار به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی حه‌قده‌سته‌كانیانی په‌رداخت نه‌كردووه. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و ناتوانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن. كرێكارانی كارخانه‌ی پوویان نه‌خ ڕایانگه‌یاند: به‌رپرسانی ڕژیم له جیاتی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كه‌ن.