6
ڕۆژی شه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، سه‌یدجه‌ماڵ تاها كانی سوور، شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ڕۆژی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، سه‌یدجه‌ماڵ تاها كانی سوور له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. پێشتر ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره به بیانووی ڕێكخستنی مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز، په‌روه‌نده‌سازی بۆ گه‌وهه‌ر تاها كانی سوور كچی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه كردبوو، به‌ڵام گه‌وهه‌ر به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان وڵاتی به‌جێهێشت و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم باوكی ئه‌و كچه‌یان به بارمته گرت.