5
به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، به دوو درۆن هێرش كرایه سه‌ر یه‌كه‌ی ٧٠ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و تاسلووجه‌ی سلێمانی و هه‌ر دوو درۆنه‌كه له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه تێكشكێندرا.
به وته‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی ٧٠، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه. هه‌روه‌ها درۆنێكی دیكه له ئاسمانی تاسلووجه‌ی سلێمانی خراوه‌ته خواره‌وه و ئه‌ویش ته‌نیا زیانی مادی به‌دوای خۆیدا هێناوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.