6
شه‌وی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، دوو گه‌نجی خه‌ڵكی هه‌مه‌دان به ناوه‌كانی عه‌لیڕه‌زا كه‌رباسی و مێهدی عه‌بایی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له ناوچه‌ی گه‌شتیاری تاریك ده‌ڕه گیانیان به‌خت كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی به‌سیج به ده‌موچاوی داپۆشراو و به بیانووی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیه‌تی، به‌دوای كۆمه‌ڵێك گه‌نج دا كه‌وتوون و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردوون. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا عه‌لیڕه‌زا و مێهدی گیانیان به‌خت كردووه و كه‌سێكی دیكه كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.