5
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، نگین ئه‌مینزاده هونه‌رمه‌ند و فیلمسازی خه‌ڵكی شیراز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی نگین ئه‌مینزاده و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌له ئه‌له‌كترۆنییه‌كانی دا گرتووه و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه نگین له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش جارێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.