ڕۆژی چوارشه‌ممه مه‌سعوود پزیشكیان یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی هاوكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕاگه‌یاند و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارناسانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی وێڕای ئه‌ندام بوونی ئێران له په‌یماننامه‌ی ڕێگری له په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی، چی تر ناتوانن سه‌ردانی سایته ئه‌تۆمییه‌كانی ڕژیم بكه‌ن. ڕافائێل گڕۆسی و سه‌رۆكی یه‌كێتی ئورووپا له كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر به‌و بڕیاره خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ سه‌ر میزی دانووستان و درێژه‌پێدان به هاوكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئاژانس بوون. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاندووه كه ڕژیمی ئێران له ده‌رفه‌تی ئاشتی كه‌ڵكی وه‌رنه‌گرتووه و ئێستاش هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاژانس ڕاگرتووه، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه. هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل خوازیاری كاراكردنه‌وه‌ی میكانیزیمی ماشه بوو. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ئاژانسی هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌رته‌شی ئێران خۆی بۆ مینڕێژكردنی گه‌رووی هۆرمۆز ئاماده كردووه.