2
ئه‌نجومه‌نی سنفی پیشه ئینته‌رنێتیه‌كانی ئێران له نامه‌یه‌كدا هۆشداری به وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕژیم داوه كه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی لاوازبوونی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن، ٤٠٠ هه‌زار هه‌لی كار له‌ناو ده‌چێت.
له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه به فیلترینگ، ده‌ستكاری دی.ان.اس و به‌رته‌سككردنی خێرایی ئینته‌رنێت كراوه و هوشدار دراوه كه سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی ژیان و مه‌عیشه‌تی ملیۆنان كه‌سی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، پێوه‌ره‌كانی بازاڕی بوورس داڕماوه و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری، بووه‌ته هۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ١٣ هه‌زار و ٨٢ ملیارد تمه‌ن سه‌رمایه له بازاڕی بوورس و ڕێزێكی دوور و درێژ له به‌رده‌م بوورسی تاران دا درووست بووه.