4
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی تارانی گه‌وره، به‌هۆی بێبه‌ش بوون له ده‌رمان ناجێگیره.
به وته‌ی پارێزه‌ره‌كانی موته‌لیب، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له پانزده‌هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی دا تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌كوو فه‌تق، ته‌نگی كاناڵی نۆخاع، عفوونه‌تی میزه‌ڵان و شێرپه‌نجه بووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین و تارانی گه‌وره ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. پاش هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی دیكه بۆ زیندانی تارانی گه‌وره گوازراوه‌ته‌وه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه.