خۆپێشاندانی خه‌ڵكی هه‌مه‌دان دژ به‌ كوشتنی دوو گه‌نجی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن به‌سیج

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی پووشپه‌ڕ، مه‌راسیمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی محه‌ممه‌دمێهدی عه‌بایی و عه‌لیڕه‌زا كه‌رباسی له‌ شاری هه‌مه‌دان به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان دژ به‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی به‌سیج به‌دوای كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خه‌ڵكی هه‌مه‌دان له‌ ناوچه‌ی گه‌شتیاری تارێك ده‌ڕه‌ كه‌وتوون و ئۆتومبێله‌كانیان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی محه‌ممه‌دمێهدی عه‌بایی و عه‌لیڕه‌زا كه‌رباسی گیانیان به‌خت كردووه‌ و گه‌نجێكی دیكه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ مه‌راسیمی پرسه‌ی ئه‌و دوو گه‌نجه به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو و ئاماده‌بووان دروشمه‌كانیمه‌رگ بۆ سیته‌مگه‌ر،ده‌یكوژم، ده‌یكوژم ئه‌و كه‌سه‌ی براكه‌می كوشتودۆژمنی ئێمه لێره‌یه‌، درۆ ده‌كه‌ن ئه‌مریكاسیان به‌رز كرده‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گه‌نجه له‌ دروشمه‌كانیان دا خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net