به‌یانیه‌ی هه‌زاران چالاكی مه‌ده‌نی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی

شه‌ش هه‌زار و ٣٥٦ چالاكی مه‌ده‌نی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵه‌وه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی بوون.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، په‌خشان عه‌زیزی، ڕۆژنامه‌وان و چالاكی مافی ژنانی خه‌ڵكی مهاباد، هه‌روه‌ها خوێندكاری بواری یارمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی لهزانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران، به‌ بیانوویچالاكیی مرۆڤدۆستانهله‌ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ تۆمه‌تی به‌غی به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌. پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دیوانی باڵای وڵات به‌ په‌له‌ سزای له‌سێداره‌دانی په‌خشانی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت. ئێمه واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌ وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سزای سێداره‌، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزین و داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ین بۆ ڕزگاركردنی گیانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ هه‌وڵ بده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net