4
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ژینا موده‌ڕس گورجی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی سنه له مافی مه‌ره‌خه‌سی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به كتێبخانه بێبه‌ش كراوه.
ژینا موده‌ڕس گورجی ڕۆژنامه‌وان و چالاكی مافی ژنانی خه‌ڵكی سنه كه ماوه‌ی ١٦ مانگ به‌ندكرانی له كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و شاره تێپه‌ڕ ده‌كات، به‌دوای ٨ مانگ به‌ندكران له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له مافه‌كانی مه‌ره‌خه‌سی، ده‌ستڕاگه‌یشتن به كتێبخانه و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. پێشتریش پارێزه‌ره‌كانی ژینا داوای ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی كردبوو، به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییه دژایه‌تیان كردووه.