8
ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی پووشپه‌ڕ، له دوو ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی سه‌قز بۆ بانه و سنه بۆ مه‌ریوان دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئاكامی پێكدادانی دوو ئۆتومبێلی پراید و په‌یكان له جاده‌ی بانه بۆ سه‌قز، هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست داوه و چوار كه‌س بریندار بوون. له ڕووداوی دووهه‌م دا، پراپد و په‌یكانێك له جاده‌ی سنه بۆ مه‌ریوان به‌ریه‌ككه‌وتوون و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداش دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو هاووڵاتی بریندار بوون.