8
ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی داڕمانی ساختمانێكی پێنج نهۆمی له شاری كراچی پاكستان، ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌لانیكه‌م شه‌ش كه‌س بریندار بوون.
به وته‌ی هێزه‌كانی فریاگوزاری خێرای پاكستان، هۆكاری داڕمانی ئه‌و ساختمانه هێشتا ڕوون نییه به‌ڵام له ئاكامی ئه‌و ڕووداودا، ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته سه‌ره‌وه. هه‌روه‌ها زیاتر له شه‌ش كه‌س به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.