5
ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، شاره‌دارانی سێ گه‌وره‌شاری توركیا به ناوه‌كانی ئادیامان، ئادانا و ئانتالیا كه سه‌ر به حیزبی كۆماریخوازی گه‌لان بوون له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
شه‌پۆلی سه‌ركوتی سیاسی له توركیا به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شاره‌داری گه‌وره‌شاری ئیستانبوول و خۆپێشاندانی چه‌ند ڕۆژی خه‌ڵك ده‌ستی پێكردووه و تا به ئه‌مڕۆ ده‌یان شاره‌داری سه‌ر به حیزبی گۆماریخوازی گه‌لان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له ڕۆژانی ڕابردووش دا ١٣٧ كارمه‌ند و كرێكاری شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئێزمیر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون.