7
دوانیوه‌ڕۆی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی چاهكیچی سه‌ر به شارستانی دلێگان به ناوی دادعه‌باس سابقی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، دادعه‌باس سابقی له ته‌نیشت بیری ئاوی سه‌ر زه‌مینه‌كه‌ی دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه به بێ هۆكار دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوڵه و ده فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه. چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و شارومه‌نده به بێ ئاگاداركردنه‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه و هێشتا هۆكاری ئه‌و جه‌نایه‌ت ڕوون نه‌كراوه.