8
به‌یانی هه‌ینی ٢٠ی پووشپه‌ڕ، به دوو درۆن هێرش كرایه سه‌ر یه‌كی ٧٠ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له تاسلووجهی سلێمانی به‌ڵام درۆنه‌كان له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه خرایه خواره‌وه.
وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی دوو په‌هباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كه‌ی ٧٠ی پێشمه‌رگه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستیپێكردووه. شایانی باسه كه ئه‌مه دووهه‌مین جاره به درۆن هێرش ده‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سلێمانی و هیچ یه‌ك له‌و هێرشانه زیانی گیانیان نه‌بووه.