7
له ڕۆژانی ڕابردوودا، حه‌وت شارومه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان به بیانووی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی لاكان ڕاگوێزراون.
پاش ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسڕائیل سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری وڵات چڕتر بووه‌ته‌وه و له ڕۆژانی ڕابردوودا حه‌وت شارومه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان كه ته‌مه‌نیان له نێوان ٢٤ بۆ ٥٥ ساڵ بووه، به بیانووی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ناسناوی یه‌كێك له به‌ندكراوان بریتیه له: ئیبراهیم نه‌زه‌ری.