4
ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، تیمێكی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی چوونه نێو زیندانی فه‌شافوویه و هه‌وڵیان دا به هه‌ڵگرتنی وێنه دۆخی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ئاسایی نیشان بده‌ن، به‌ڵام به‌ندكراوان ڕێگه‌یان نه‌دا و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، حێشمه‌تۆڵڵا حه‌یاتۆلغه‌یب سه‌رۆكی زیندانی فه‌شافوویه هاوڕێ له‌گه‌ڵ تیمێكی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵیان داوه ڕاپۆرتێك له سه‌ر باروودۆخی ئاسایی به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه تۆمار بكه‌ن و به خه‌ڵك بڵێن كه هه‌موو شتێك له‌و به‌ندیخانه‌یه باشه و به‌ندكراون كه‌م كورتیان نییه، به‌ڵام به‌ندكراوان به كۆبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” وڵامی پڕۆپاگه‌ندای حكوومه‌تیان داوه‌ته‌وه.