5
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له مه‌خزه‌نه‌كانی سووته‌مه‌نی به‌نده‌ر ماهشههر بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، پاش شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل ده‌وڵه‌ت پاداشی بۆ كرێكارانی نه‌وت دیاری كردووه و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی نه‌وت به كرێكارانی فه‌رمی و قه‌راردادی ٢٤ بۆ ٥٠ ملیۆن پاداشیان په‌رداخت كردووه له حاڵێكدا پشكی كرێكارانی په‌یمانكاری ته‌نیا سێ بۆ شه‌ش ملیۆن تمه‌ن دیاری كراوه. كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون.