6
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ڕۆژنامه‌نووسێكی خه‌ڵكی ئوستانی كرمان به ناوی حه‌سه‌ن عه‌باسی و له‌یلا مه‌هده‌وی دایكی دادخوازی سیاوه‌ش مه‌حموودی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌سه‌ن عه‌باسی به بیانووی چالاكیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن لقی چواری دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی قێشم بانگهێشت و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له‌یلا مه‌هده‌وی دایكی دادخوازی سیاوه‌ش مه‌حموودی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن لقی ٣٣ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی تاران بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه.