4
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، دوو مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٣ و ١٤ ساڵی خه‌ڵكی سنه كه بۆ گه‌شتكردن سه‌ردانی به‌ندئاوی قشڵاقیان كردبوو، به‌هۆی شاره‌زا نه‌بوون له مه‌له‌وانیدا نوقمی ئاو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به وته‌ی ئۆرژانسی سنه، ته‌رمی ئه‌و دوو گه‌نجه له قوڵایی ٢٧ میتری دا دۆزراوه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی پزیشكی داد كراوه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش دوو پیاوی خه‌ڵكی كرماشان له‌و به‌ندئاوه‌دا خنكابوون. شاره‌زایانی وه‌رزشی مه‌له‌وانی هۆشداریان به خه‌ڵكی شاری سنه داوه كه له وه‌رزی هاوین دا ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن و ڕێگه نه‌ده‌ن له ئهندئاوهكان دا مه‌له بكه‌ن.