6
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئاسنگه‌ری كارخانه‌ی تراكتۆرسازی ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكارانی به‌شی ئاسنگه‌ری كارخانه‌ی تراكتۆرسازی ته‌ورێز ماوه‌ی ٨ ڕۆژه مانیان گرتووه و داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌ستی دوو مانگی ڕابردوویان په‌رداخت بكرێت. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: پاش ٨ ڕۆژ مانگرتن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت سه‌ردانی كارخانه‌ی نه‌كردووه و هه‌زار كرێكار له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه.