گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٧ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شێونی كار، دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی زاهدان و داراب گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و پێنج كرێكار له‌ شاره‌كانی ته‌ورێز، ڕه‌شت و برووجێرد به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ساختمانی له‌ زاهدان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی به‌ سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ شاری داراب، كرێكارێك به‌هۆی داڕمانی داروپه‌ردوو به‌سه‌ریدا گیانی به‌خت كردووه‌. هه‌روه‌ها له‌ ته‌ورێز، كرێكارێكی شاغڵ له‌ دووكانێكی چاكسازی پێڵاو به‌هۆی ڕووخانی سه‌قف به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌. له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ڕه‌شت، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆی كرێكاران، دوو كرێكاری پیاو و كرێكارێكی ژن به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. هاوكات له‌ شاری برووجێرد، ده‌ستی كرێكارێكی شاغڵ له‌ كارگه‌ی بڕینه‌وه‌ی به‌رد، به‌هۆی گیرخواردن له‌ نێو ئامێری به‌ردشكێن قه‌تع كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net