6
ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، هێرشێكی په‌هبادی كرایه سه‌ر ماتۆڕسایكلێك له شاری پێنجوێن و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و شارومه‌ندێكی دیكه بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێرشەکە لە گوندی شیوەگوێزان لە سنووری ناحیەی گەرمهک لە قەزای پێنجوێن ئه‌نجام دراوه و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه و شارومه‌ندێكی دیكه‌ش بریندار بووه. به وته‌ی به‌رپرسانی قەزای پێنجوین، دیار نییه درۆنەکە لەلایەن چ گرووپێكه‌وه هەڵدراوە و ئەوانەش کێن کە کراونەتە ئامانج، به‌ڵام هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.