5
ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی شاره جۆاروجۆره‌كانی كوردستان له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئینته‌رنێت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، ئاستی خێرایی ئینته‌رنێت زۆر لاوازه و ئامێره‌كانی كارتخوان زۆربه‌ی كار ناكات. بڕینی به‌رده‌وامی ئینته‌رنێت كێشه‌ی بۆ كڕیاران و خاوه‌ن دووكانه‌كان ساز كردووه و شارومه‌ندان له كاتی كڕینی شت و مك دا ناتوانن پاره‌كه‌ی په‌رداخت بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شۆفێرانی تاكسی ئێسنه‌پ له ئاست لاوازی ئینته‌رنێت ناڕازین و ده‌ڵێن: ئامێری جی.پی.اس كار ناكات و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كات، مان ده‌گرن.