6
ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌سار به به‌ندكراوانی سیاسی‌یان ڕاگه‌یاندووه كه سه‌عید ماسووری بۆ زیندانی زاهدان ده‌گوازنه‌وه.
سه‌عید ماسووری ماوه‌ی ٢٥ ساڵه له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێت. ناوبراو له به‌ڕێوه‌به‌رانی كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدامه و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بۆ زیندانی زاهدان، ڕێگه له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و كه‌مپه‌ینه بگرێت. چالاكانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندووه كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك به دوورخستنه‌وه‌ی سه‌عید ماسووری له دادنامه و دۆسیه‌كه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه نه‌كراوه و هه‌وڵه‌كانی ڕژیم له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی حكوومه‌ت دا ئه‌نجام ده‌درێت.