5
ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی پووشپه‌ڕ، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده به ناوی مێهران دانش ئامووزی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی نه‌غه‌ده هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی مێهران دانش ئامووزی و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و گه‌نجه له‌به‌رده‌ستدا نییه.