5
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی پێنجی ئازه‌ری سنه له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو ناڕازین و داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، زیاتر له ٣٠ ساعه‌ته ئاوی شارۆچكه‌ی پێنجی ئازه‌ر قه‌تع كراوه به بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری به خه‌ڵك بده‌ن و دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكه ناچاربوون به تانكه‌ر ئاوی خواردنه‌وه دابین بكه‌ن. بڕینی به‌رده‌وامی ئاو له شاری سنه له حاڵێكدایه كه پارێزگای كوردستان یه‌كێك له پڕئاوترین ئوستانه‌كانی ئێرانه و چه‌ندین به‌ندئاوی گه‌وره‌ی تێدایه به‌ڵام ئاوه‌كه‌ی بۆ پارێزگاكانی دیكه ده‌گوازنه‌وه.