5
شه‌وی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی شاره‌كانی په‌ردیس و سه‌بزه‌وار له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی شارستانی سه‌بزه‌وار شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌یان داخستووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه. هه‌روه‌ها دانیشتووانی شارۆچكه‌ی په‌ردیس له ئاست نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوازیاری دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بوون.