10
دانیشتووانی شاره‌كانی سه‌قز و سه‌لاسی باوه‌جانی له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو ناڕازین و داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی ڕۆژانه به‌دوای ئاوی خواردنه‌وه‌دا سه‌رگه‌ردانن و به‌رپرسانی حكوومه‌ت هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن. بڕینی به‌رده‌وامی ئاو له‌و شاره له حاڵێكدایه كه ده‌وڵه‌ت به ئاسانی ده‌توانێت له ڕێگه‌ی به‌ندئاوی داریان ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتووانی ئه‌و شاره دابین بكات. هاوكات له شاری سه‌قز خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ده‌ست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو وه‌زاڵه هاتوون و ڕوو له كانیه‌كانی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه شاری سه‌قز دوو به‌ندئاوی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌ڵام ئاوه‌كه‌ی بۆ شاره‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ده‌گوازنه‌وه.