11
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی ناوچه‌ی میرئاوای سه‌ر به شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی له به‌رده‌م به‌خشداری دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دانیشتووانی ناوچه‌ی میرئاوا كه به‌ده‌ست هه‌ژاری، بێ ئاوی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم وه‌زاڵه هاتوون، له‌به‌رده‌م به‌خشداری سه‌لاسی باوه‌جانی دا خۆپێشاندانیان كردووه و هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان. به وته‌ی یه‌كێك له خۆپێشانده‌ران: به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو و مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام وڵامی به‌رپرسانی حكوومه‌ت سه‌ركوت بووه.