3
ڕۆژانی چوارشه‌ممه و شه‌ممه ١ و ٤ی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێك به ناوی به‌رزان ساڵحی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه گیانی به‌ختكرد و كۆڵبه‌رێكی گه‌نج به ناوی عه‌تا(پاشناو نادیار) ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له سنووری ژاڵانه‌ی مه‌ریوان ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كردووه و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به ناوی عه‌تا بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆڵبه‌رێك به ناوی به‌رزانی ساڵحی گیانی به‌خت كردووه.