ڕاگرتنی سۆران قاسمی و پژمان سوڵتانی لە دۆخێكی ناله‌بار له‌ زیندانی ورمێ

پژمان سوڵتانی و سۆران قاسمی، دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان کە لەم دواییانەدا لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، لە بارودۆخێکی نالەبار لە بەندی گشتیی بەندیخانەی ورمێ ڕاگیراون.

ئەو دوو بەندکراوە لە پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی له‌ شاری بۆكان دەستبەسەر و به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراون. مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، سۆران قاسمی لە مامۆستایانی خۆبەخشی زمانی کوردی، بە تۆمەتیبەغی،موحاربەوسه‌ركردایه‌تی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و پێکهێنانی گرووپی باغیلەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێ به‌ سێ جار ئێعدام و ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. هەروەها پژمان سوڵتانی لەلایەن هەمان دادگا بە تۆمەتیبەغیوموحاربە، به‌ دوو جار ئێعدام و ۱۵ ساڵ زیندان سزا دراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net